
|
چۆن سنوور نیه ؟
(
هیوا موحه‌مه‌د
)
له به‌غداوه به‌ڕێ که‌وتم ده‌هاتمه‌وه بۆ کوردستان
ده‌شتی خالیسم بڕی و گه‌یشتمه‌وه ناو خاکی گه‌رمیان
شه‌و تاریک هات ڕێم هه‌ڵه کرد
په‌ییم به هیچ شت نه‌ده‌برد
چونکه فێر بوم ، هه‌نگاوم نا بۆ بڵندی
زۆر ماندو بوم له پڕ چیای حه‌مرینم دی
به‌سه‌ر که‌وتم له جێیه‌کی بڵند دانیشتم
ده‌م ڕوانی یه ده‌ورو به‌رم چه‌پ و ڕاستم
لای باشوورم بیابانێکی ووشکی گڕ گرتوو بوو
لای باکورم مریشکێکی خاڵ
خاڵی کڕکه‌وتو بوو
له‌و بیابانه ده‌نگی سه‌گ وهوهای جند الله بوو
له‌و پێده‌شته سه‌وزاییه‌ش ده‌نگی موزیک تێک ئاڵا بوو
سه‌گی ئه‌وان به‌و شه‌وگاره له‌برسانداحه‌په‌ی ده‌هات
سه‌گی ئه‌م لاش لای مه‌ڕه‌کان به‌بێ ترس پرخه‌ی ده‌هات
له‌لای ئه‌وان ، ئاژه‌ڵه‌کان ، مرۆڤه‌کان ( موفه‌خخه‌خه‌ن )
له‌لای ئێمه‌ش مرۆڤ دۆست و ئاشتی خواز و دژه ته‌قه‌ن
سه‌رم هه‌ڵ بڕی به‌ره‌و ئاسمان ، لای باشوور ئه‌ستێره‌ی تیا نه‌مابوو
لای باکوریش جێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌ستێره‌یه‌کی دی نه‌ما بوو
ڕه‌شه بای ( ته‌قه ) ته‌پ
و تۆز بوو، چاوی مرۆڤی کوێر ده‌کرد
بای ( شیمال ) یش نه‌رم و نیان ،وه‌ک کچی جوان له‌نجه‌ی ده‌کرد
له‌ولا زڕه‌ی زنجیری ئاسنی نوگره سه‌لمان
یان ناڵه و نوزه‌ی ژێر زه‌وی ئه‌نفال چووان
ئه‌وان ته‌عال ئێمه وه‌ره، اجلس هنا و دانیشه لێره
تمر خورما وتفاح سێ‌و وانسا مێیه‌و زکه‌ر نێره
زمان جیاواز کولتور جیاواز ،
ئاسمان و زه‌وی نێوانه
سه‌رکرده‌کانیش پێمان ده‌ڵێن برامانن ئه‌و مرۆڤانه
له‌وێ شین بۆ سه‌دام ده‌که‌ن ،
یان کلکه له‌قێ بۆ ئێران
میوانی ئه‌نقه‌ره ده‌بن ، دیمه‌شق ده‌گرن بۆکورد قڕان
کوردستانیش دانیشتوه پرچی
به‌ستوی ده‌کاته‌وه
پێ ده‌که‌نی به دوژمن و ئه‌ی ڕه‌قیبی ده‌چڕێته‌وه
له جیاوازی ئه‌م دوو خاکه ئه‌م دوو لایه واقم ووڕماوه
که چی ده‌ڵێن هیچ سنورێک له نێوانمان دا نه‌ماوه!!!!
|